کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کێوی وەنەوشەی شاری سەقز ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هه‌ینی، ٣ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٥ی هه‌تاوی، كاتژمێر ١١ی نیوه‌ڕۆ له لایه‌ن ئه‌ندامانی نهێنی حیزبی دێموکرات له سه‌ر كێوی وه‌نه‌وشه‌ی شاری سه‌قز ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا.
ئه‌م ئاڵایه ماوه‌ی ١ كاتژمێر واته تا كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ هه‌ڵكرا و بهوهۆیەوە کە ڕۆژانی هه‌ینی خه‌ڵكێكی زۆر له ناوشاره‌وه بۆ ئیستراحه‌ت و دیتنی سروشت ڕوو ده‌كه‌نه كێوی وهنهوشهوە سه‌دان كه‌س چاویان به ئاڵاكه كه‌وت و زۆر كه‌س وێڕای وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ ئاڵاكه‌دا وه‌ک پیرۆزییه‌ک ماچیان ده‌كرد و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی.
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵكرانی ئه‌و ئاڵایه‌وه و ناوی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و بڕیاره‌كانی ببوه جێی قسه‌و باسی ئه‌وان و هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایەیان له لایه‌ن حیزبی دێموکراتەوە ده‌زانی.
لەو پێوەندییەدا، لاوانی شاری ورمێ له دوو رۆژی ڕابردوودا، به بۆنه‌ی پێشوازی كردن له هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموکرات بۆ نێوخۆی وڵات و پشتیوانیكردن له سیاسه‌ت و بڕیاری نوێی حیزبی دێموکرات سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی نوێ له ساڵی تازه‌دا، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له شار و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ورمێ چالاكی ته‌بلیغاتیان به‌ڕێوه برد و پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگه‌یاند.
هەروەها، لە گوندی یونسلیان\'\' سەر بە شاری نەغەده شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مزگەوتی ئەو گوندە سرودی شۆڕشگێڕی و وتە بەنڕخەکانی دکتور قاسملوویان لە سەر بڵندگۆی مزگەوت بڵاو کردووەتەوە.
مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا باسی لە ناردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ نێوخۆی وڵات کرد و ڕایگەیاند کە ئەگەر دوژمن بیهەوێ پەلاماری پێشمەرگەکانمان بدات بەدڵنیاییەوە لە لایەن ئەوانەوە بەرپەرچ دەدرێتەوە.