کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان دژایەتیی خۆی لەگەڵ لابردنی یەکجاریی گەمارۆ ئابوورییەکانی رێژیمی ئێران دەربڕی

22:45 - 22 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: دەوڵەتی ئاڵمان لەگەڵ لابردنی یەکجاریی گەمارۆ ئابوورییەکان رێژیمی ئێران دژایەتی دەربڕی و رایگەیاند، گەمارۆکان کاتێک لادەبردرێن کە ئێران ناوەرۆکی رێکەوتنەکە بەڕێوە ببات.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە بیانییەکان، سۆزان شبلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان رۆژی هەینی رێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی رایگەیاندووە، هەتا ئێستا سەبارەت بە وردەکارییەکانی خشتەی کاتی بۆ لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان وتووێژێک نەکراوە و لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان پەیوەندی بە هەڵسوکەوتی رێژیمی ئێرانەوە هەیە و دەبێ ناوەڕۆکی رێکەوتنی لۆزان بەڕیوە بەرێت.

هەروەها شبلی جەختی کردووەتەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکان کاتێک لادەبردرێن کە ئێران بە ناورۆکی رێکەوتنی کۆتایی پابەند بێت و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی تەئیدی بکات.

لەو پەیوەندییەدا ئامریکا لەگەڵ داواکاریی رێژیمی ئێران بۆ لابردنی بەپەلەی گەمارۆ ئابوورییەکان دژایەتی دەربڕیوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە عەلی خامنەیی رێبەری رێژیمی ئێران هەڵوێستێکی رەشبینانەی لە بەرانبەر تەفاهوم نامەی لۆزاندا گرتبووە بەر.

جیف رێتکە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا رایگەیاند، گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی رێژیمی ئێران بە شێوەئ فازبەندی کراو لادەبردرێن.
ئێستێفان هارپێر وەزیری کانادا نیسبەت بە رێکەوتنی ناوکیی ئەنجام دراو نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان نیگەرانیان دەربڕیوە و وتی دەبێ رێژیمی ئێران لە مەسیری دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی رابگرین.

وڵاتی ئیسرائیل لە ئاسانکاریی ناوکیی سەبارەت بە ریژیمی ئێران نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و ئێرانی چەکدار بە بۆمبی ئەتۆمی مەترسییەک بۆ مانەوەی ئیسرائیل دەزانێت.

عەلی خامنەیی رێبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، نیسبەت بە ئاکامی دانوستانەکانی لۆزان رایگەیاند، هەتا ئێستا هیچ کارێک نەکراوە و نە قەبووڵی دەکەم نە دژایەتی و لە درێژەدا وتی ئەگەری ئەوە هەیە کە لایەنی دیکە بە بەڵێنییەکانی خۆی پابانەد نەبێت.

حەسەن رۆحانی سەرکۆماری رێژیمئ ئێران سەبارەت بە تەفاهومی لۆزان رایگەیاند، هیچ رێکەوتنێکی لەسەر دۆسیەی ناوکی واژۆ ناکرێت بەو مەرجەی کە لە یەکەم رۆژی رێکەوتندا هەموو گەمارۆ ئابوورییەکان لابردرێت.

رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، دوای دانوستانێکی چەند رۆژەی رێژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ١+٥ سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی کە ماوەی ١٢ ساڵە درێژەی هەیە، بە رێکەوتنێک گەیشتن کە رێژیمی ئێران بە قەبووڵکردنی چەندین مەرج لەمەڕ بەرنامەی ناوکیی خۆیدا، رۆژئاوا گەمارۆ ئابوورییەکانی بە یەکجاری لابەرێت بەڵام ئەو داواکارییەی رێبەرانی رێژیمی ئێران لەلایەن رۆژئاواوە قەبوول نەکراوە.

لەو پەیوەندییەدا سیناتۆرە کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئامریکا لەگەڵ هەرجۆرە رێکەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ رێژیمی ئێران دژایەتیان دەربڕیوە و ئاسانکاریی سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی ئەو رێژیمە ئەگەری دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی ئاسانتر دەکات و لە گەڵاڵەیەکدا گەمارۆی قورستر دژی ئەو رێژیمەیان ئامادە کردووە.
زۆربەی رێبەرانی پایەبەرزی ئامریکا دەستپێڕاگەیشتنی رێژیمی ئێران بە بۆمبی ئەتۆمی هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمنییەتی جیهان لە قەڵەم دەدەن و رایانگەیاندووە کە سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

کارناسانی پرسە سیاسییەکان لەو باوەڕدان کە درێژکردنەوەی دانوستانەکان لەلایەن ئێرانەوە بە مەبەستی کڕێنی کات بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمییە و چالاکیییە گوماناوییەکانی ئەو رێژیمە دەبێ لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە رابگیرێت و پشکێنەرانی رێکخراوی وزەی ناوکی سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکەن.

گادەر. د