کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ چەند کەس و یەک لەوان ئێرانییەک بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئەلقاعیدە مەحکووم کران

15:58 - 23 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: لە ئاڵمان، ٤ کەس کە یەکێکیان ئێرانی بووە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئەلقاعیدە، لەلایەن دادگایەکی ئەو وڵاتەوە بە زیندانی مەحکووم کران.

بەپێی راپۆرتی دویچەولە، رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، ٤ کەس کە بەپێی زانیاریەکان یەکێکیان ئێرانی بووە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، لەلایەن دادگایەکی وڵاتی ئاڵمانەوە بە زیندانی مەحکووم کران.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم ٤ کەسە لە ناو گرووپێکی بچوک لە ژێر ناوی ناوکی دۆسێلدۆرف چالاکیان کردووە و پلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی بۆمبێکی هێشوویی لە نێو جەماوەردا بتەقێننەوە.

دادگای ئاڵمان، عەبد ئەلعەدیم ک تەمەن ٣٣ ساڵ و تاوانباری سەرەکی، جەماڵ س تەمەن ٣٤ ساڵ، عەمید س تەمەن ٢٣ ساڵ و خەلیل سی سەرجەم بە ٢٥ ساڵ زیندان مەحکووم کردووە.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دادوەری دادگا، باربارا هاولیتسا، بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەم پڕۆسەیەی لە ژێر چاوەدێریی ئەمنییەتی بەرێوە بردووە. لە رەوتی ئەو دادگایەدا، ٢٢ کارناس، وەک کارناسانی بواری تیرۆریزم و مەئمورانی ئەمنییەتی و ئێف بی ئای و ١٤٥ شایەتحاڵ بۆ دادگا بانگهێشت کراون.