کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارودۆخی ئابووریی خەڵکی ئورمیە نالەبارە و لاوان لەگەڵ کێشەی بێکاری بەرەوڕوون

16:27 - 19 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: بارودۆخی ئابووریی هاووڵاتییانی ئورمیە نالەبار راگەیەنراوە و بێکاری لەنێو لاواندا هەتا رادەیەک تەشەنەی سەندووە کە زۆربەی لاوان بۆ دۆزینەوەی کار روو وڵاتانی دیکە وەکوو هەرێمی کوردستان دەکەن.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیی هاووڵاتییانی شاری ئورمیە رۆژ لەدوای رۆژ نالەبارتر دەبێت و بێکارییەکی بەرفراوان بەرۆکی لاوانی ئەو شارەی گرتووە و لاوان ناچارن بە مەبەستی دۆزینەونەی کار و رزگار بوونیان لە کێشەی بێکاری روو لە وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت هەرێمی کوردستان بکەن.
نالەباریی بارودۆخی ئابووری هەتا رادەیەک لەسەر ژیانی خەڵک کاریگەریی هەبووە کە خەڵک توانای دابین کردنی پێداویستییەکانی ژیان وەکوو پارەی \'\'ئاو و بەرق و تەلەفوون و گاز\'\'یان نییە.
بێکاری یەکێک لەو کێشە ئابووریی‌یانەیە کە کێشەی کۆمەڵایەتیشی لێ دەکەوێتەوە و بێکاران بە ناچاری روو لە ماددە هۆشبەرەکان دەکەن و لە ئەنجامیشدا جیایی و تەڵاق لەگەڵ بنەماڵە دێتە ئاراوە و دواتریش دیاردەی لەشفرۆشیشی لی دەکەوێتەوە.