کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارودۆخی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی شاری بیجار نالەبارە/ بێ دەنگیی بەرپرسانی رێژیم

16:43 - 28 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: بارودۆخی ئاوەدانی و بەتایبەت شەقام و کۆڵانەکانی شاری بیجار نالەبارە و ئەو گرفتە و کۆمەڵێک کێشەی دیکەی بۆ هاووڵاتییانی شاری بیجار دروست کردووە.


کێشەی قیرتاو و هەبوونی چاڵ و چۆڵە لە کۆڵانەکانی شارستانی بیجار تەنیا تایبەت بە شوێن و گەڕەکە کۆنەکانی ئەو شار نییە، بەڵکوو ئەو گرفتە لە کۆڵانە تازە دروستکراوەکانیشدا بوونی هەیە.
هەواڵدەریی فارس بڵاوی کردەوە، بە هاتنی وەرزی سەرما و بارینی بەفر و باران، ئەو گرفتە زیاتر دەبێت و هاتوچۆی ماشین و هەروەها هاووڵاتییان لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەوڕوو دەبێتەوە.[
لەلایەکی دیکەشەوە بەردپۆش کردنی رێگای هاتوچۆی پیادە لەنێو شاری بیجاردا بە شێوەیەکی ناستاندارد و نائوسوولی ئەنجام دراوە و هەموو ساڵێک ئەو پیادەڕەوانە لە وەرزی باران و سەرماو و سۆلەدا گرفتی جیددی بۆ هاووڵاتییان دروست دەکات.
لەو پێوەندییەدا پێشتریش ماڵپەڕی کوردستان میدیا راپۆرتیکی لەسەر نالەباری و خراپیی کۆڵان و شەقامەکانی شاری مەریوانی بڵاوکردبووەوە.
بەرپرسانی پێوەندیدار و شارەوانییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو پێوەندییەدا هیچ وەڵامێک بە هاووڵاتییان نادنەوە و لە ساڵانی رابردووشدا بەڵێنیی درووست کردن و نۆژەنکردنەوەی ئەوە کۆڵان و شەقامەکان چەندین جار بە هاووڵاتییان داوە، بەڵام تەنیا قسەیەک بووە و هەگیز نەچووەتە بواری جێ‌بەجێ کردنەوە.