کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ئۆتریش له سه‌ر بانگهێشتی کۆئۆردیناسیونی فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی فیلمی موسته‌نه‌د، لە پانێلێکدا سه‌باره‌ت به دۆخی مافی مرۆڤ لە ئیران بەشداریی کرد.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٦ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی، له سه‌ر بانگهێشتی کۆئۆردیناسیونی فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی فیلمی موسته‌نه‌د، که له ژێر ناوی This Human World له ڤییه‌نی پایته‌ختی ئۆتریش به‌ڕێوه ده‌چێت، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئۆتریش، به‌شداریی لە پانێلێکدا کرد که پاش پیشاندانی فیلمێکی موسته‌نه‌د سه‌باره‌ت به دۆخی مافی مرۆڤ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران‌دا به‌ڕێوه چوو.
له‌م پانێله‌دا که له لایه‌ن چالاکی سیاسی و نووسه‌ر، به‌ڕێز شتێفان شادێنسکی به‌ڕێوه‌برا و هه‌روه‌ها خاتوو مه‌هسا عه‌بدولزاده نووسه‌ر و سیاسه‌توان له پارتی سه‌وزی ئۆتریش و ئه‌میر گووده‌رزی فیلمسازی ئێرانی، به‌شدارییان کرد.
نوێنه‌ری حیزب له به‌شێکی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا که پاراستنی مافی مرۆڤ پێویستی به هه‌بوونی دێموکراسییەکی سه‌قامگیر له کۆمه‌ڵگادایه که به‌داخه‌وه وڵاتی ئێران ئێستاشی لهگه‌ڵ بێت نه‌یتوانیوه دێموکراسی ته‌جروبه بکات. له کاتێکدا که ڕێژیمێک وه‌ک ڕێژیمی کۆماری ئێسلامی، سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگ وه‌ک که‌ره‌سته‌ی مانه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات به کار دێنێت، ناکرێت چاوه‌ڕوانی ڕێز گرتن و پاراستنی مافی مرۆڤ له وڵاتی ئێران‌دا بکه‌ین.
هیوا به‌هرامی له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا گوتی: هه‌رچه‌ند زۆر گرینگه که له ڕێگای جوراوجورەوە دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا به دونیای ده‌ره‌وه بناسێندرێت، به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژئاوایی وه‌ک چون له چه‌ندین ده‌یه‌ی پێشووشدا سه‌لماندوویانه، هیچکات ئاماده نه‌بوون له سه‌ر پێشێلکردنی مافی ئینسانه‌کان له ئێران بێنه ده‌نگ. ئه‌وه‌مان نه‌ته‌نیا له ئێران به‌ڵکوو له زۆر وڵاتی دیکه‌ی دیکتاتور لێدراودا ئه‌زموون کردووه، که ڕۆژئاواییه‌کان بو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خویان، چاویان له ئاست جینایه‌ته‌کانی ڕێژیمی ئێران و هاوشێوه‌کانی ده‌نووقێنن.
به‌شدارانی دیکه‌ی پانێله‌که‌ش چه‌ندین باسیان سه‌بارت به بارودۆخی ژنان و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که له بواری ئه‌ده‌ب و هۆنه‌ردا کار ده‌که‌ن پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌یان به‌وه دا که تا دێت بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا به‌ره‌و خرابی ده‌چێت.
له کۆتاییدا چه‌ندین که‌س له به‌شداران پرسیارەکانی خۆیان ئاراستە کرد و لە لایان کۆڕگێڕەکانەوە وەڵام درانه‌وه.