کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ یەكەم جار زانایەكی كوردستانی رۆژهەڵات دەچێتە هەسارەی مەریخ

14:47 - 11 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا، مامۆستایەكی فیزیك لەزانكۆی سلێمانی بۆ یەكەم جار وەكوو كوردێك و خۆبەخشانە سەفەری نەگەڕانەوە بۆ هەسارەی مەریخ ئەنجام دەدات.
حوسێن حوسێنی زانایەكی كوردی كوردستانی رۆژهەڵات كە لەزانكۆی سلێمانی مامۆستای فیزیكە وەكوو یەكەمین كورد و یەكەم مرۆڤی خۆبەخش دەیهەوی سەفەری هەسارەی مەریخ بكات.
هەر لەو پێوەندییەدا لڤین بڵاوی كردەوە، كۆمەڵێك لە ئەستێرە و فەلەكناسیش وڵاتانی ترەوە هاوڕێیەتی حوسێن حوسێنی دەكەن و ئەگەری ئەوەش هەیە هیچ كات نەتوانن بۆ هەسارەی زەمین بگەڕێنەوە.
حوسێن حوسێن هەتا ئێستا چەندین لێكۆلینەوەی تایبەت و زانستیانەی لەسەر ژمارەیەك هەسارە ئەنجام داوە و پێشكەشی رێكخراوی ناسا لە ئەمریكای كردووە.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ بۆ خۆی رەزامەندی بۆ ئەو سەفەرە دەربڕیوە و وتوویەتی: ئەگەری ئەوە هەیە رێگای گەڕانەوەم نەبێت.