کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

\"بیمە طلایی\" لەشاری مەریوان ناڕەزایەتیی مامۆستایانی قوتابخانەكانی لێكەوتەوە

16:32 - 15 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: مامۆستایانی قوتابخانەكانی شاری مەریوان ناڕەزایەتیان بە گەڵاڵەی بیمەی تەڵایی دەربڕیوە و ژمارەیەكی بەرچاویش لەو مامۆستایانە بە نووسراوە كشانەوەی خۆیان لەو بیمەیە راگەیاندووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ماوەی دوو ساڵە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری مەریوان تەرحێكی لەژێر ناوی بیمە طلایی وەكوو خزمەتگوزاری بەمامۆستایانی ئەو شارە، خستۆتە گەڕ و دوای تێپەڕینی ماوەیەكی زۆر ئەو گەڵاڵەیە نەچۆتە بواری جێبەجێ‌كردنەوە.
جێبەجێ‌نەكرانی ئەو گەڵاڵەیە و بێ‌ئاكام بوونی، ناڕەزایەتی بەرینی مامۆستایانی لێكەوتۆتەوە و ژمارەیەك لەو مامۆستایانە لەفۆرمێكدا كشانەوەی خۆیان لەو بیمەیە راگەیاندووە.
یەكێك لەمامۆستایانی شاری مەریوان بەماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، ئەو بیمەیە بەمەبەستی كڕینی دەوا و دەرمان بەئێمە درابوو، بەڵام تەنیا كارێك كە پێی جێبەجێ‌نەدەكرا كاری پزیشكی و كڕینی دەوا و دەرمان بوو.

ئەو مامۆستایە وتیشی: بەشی تەعاونی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان سەبارەت بەو بێمەیە بڕە پارەیەك بەمامۆستایان قەرزدارە و هەتا ئێستا ئەو پوولە بۆ مامۆستایان نەگەڕێندراوەتەوە.
ئیدارەی پەروەردە و بارهێنای شاری مەریوان بەمەبەستی خزمەتگوزاری و تەرحی بیمەی تەڵایی بڕە پارەیەكیشی لەمامۆستایان ئەستاندبوو.

4616.jpg