کوردستام میدیا: قوتابییانی یەکێک لە قوتابخانەکانی سەوڵاوا بەهۆی نەدانی پارە بە قوتابخانەکەیان، لە تاقیکارییەکان بێبەش کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، بەرپرسانی هونەرستانی کچانەی عیفەت، قوتابیانی ئەو قوتابخانەیان بەهۆی نەدانی پارە بە قوتابخانەکەیان، لە تاقیکارییەکانی رێکەوتی هەشتی بەفرانبار کە لەو قوتابخانەیەدا بەڕێوەچوو، بێبەش کرد.
هونەرستانی کچانەی عیفەت یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سەوڵاوایە کە بەرپرسانی ئەو قوتابخانەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان، داوای پارەی نەختییان کردووە، کە ئەو داخوازییە سەرەڕای هەڕەشەی بەرپرسانی قوتابخانەکە، لەلایەن قوتابییانەوە رەت کراوەتەوە.
هاووڵاتییەکی سەوڵاوایی لەو پێوەندییەدا وتی: قوتابییان پێشتر لەلایەن بەرپرسانی قوتابخانەکەوە ئاگادار کرابوونەوە، کە لە ئەگەری نەدانی ئەو بڕە پارە دیاریکراوە، لە تاقیکارییەکان بێبەشیان دەکەن.
لە حاڵێکدا کە ئەو داخوازییە لەگەڵ یاسای بنەڕەتی رێژیمی ئێران نەتەبایی هەیە، کەلە زۆربەی قوتابخانەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە شێوەی نایاسایی پارە لە قوتابییان وەردەگرن.