![](/weney-mallperr/7584.jpg)
کوردستان میدیا: کێشە و گرفتەکانی شارستانی بەدرە لە پارێزگای ئیلام، سەرەڕای ئەوەی کە فەرمانداریشی پێ دراوە، بەردەوامە.
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، شاری بەدرە لە دابەشکارییە جوغرافیایییەکانی ئێران بوو بە شارستانی و فەرمانداریی پێ درا.
نزیکەی ٢٠ هەزار هاووڵاتی لەو شارستانەدا نیشتەجێن کە پاش بە شارستان بوونی ئەو شارە، هیوای چارەسەر بوونی کێشەکانیان لا دروست بوو، بەڵام هەنووکە نەک کێشەکانیان چارەسەر نەکراون، بەڵکوو بگرە زیاتر لە جاران کێشە و گرفت بەرۆکی ئەو خەڵکەی گرتووەتەوە.
ئەمە لە کاتێک دایە بە شارستان بوونی شاری بەدرە تەنیا لە رووی خەریتەوە ئەنجام دراوە و هێستا پۆستی فەرمانداریی بۆ دیاری نەکراوە.
بێکاری و نەبوونی لانیکەمی خزمەتگوزارییە سەرەتایییەکان لەو شارستانەدا بووەتە هۆی زیاد بوونی رێژەی خۆکوژی لە شارستانی بەدرە و هەروەها کۆچی هاووڵاتییانیشی بۆ باقی شارەکان و پارێزگاکانی ئیران لێ کەوتووەتەوە.
لە کاتێکدا بەرپرسانی رێژیم بە شێوەی بەردەوام بەڵێنیی گەیاندنی خزمەتگوزاری بەو شارستانە دەدەن، کە هیچ کام لەو بەڵێنییانە جێبەجێ نەکراون.
شارستانی بەدرە یەکێک لە ١٠ شارستانی پارێزگای ئیلامە کە رووبەرەکەی ٦٢٥ کیلۆمیتری دووجایە و کۆمەڵێکی زۆر دارستان و لێڕەواری لە خۆ گرتووە.