کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاڕی شنۆ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

23:30 - 14 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکرانی دوکتور قاسملوو، لە شاری شنۆ تراکت و وێنەی شەهید دوکتور قاسملوویان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ یادی دوکتور قاسملوویان بەرز نرخاند و تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

ئەندامی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ لە گوندی ئاڵیاوێ، شەوی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو وخەباتی نوێی حیزبی دێموکرات خەباتی شار و شاخ، بە نووسینی دروشمی حیزبی ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت.

بە
بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاڕی شنۆ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

border=0
بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاڕی شنۆ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو