کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی سێهەمین ساڵیادی ئیعدام كراوەكانی ١٩‌ی بانەمەڕ، لەشاری سلێمانی كۆڕ یادێك بەڕێوەدەچێت

16:03 - 18 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: بەبۆنەی سێهەمین ساڵیادی ئیعدام كرانی ٥چالاكی سیاسیی كە چوار كەسیان كورد بوون، لەشاری سلێمانی كۆڕیادێك رێك دەخرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو كۆڕیادە بە بۆنەی لەسێدارەدانی فەرزاد كەمانگەر، شیرین عەلەم هوولی، عەلی حەیدەرییان، فەرهاد وەكیلی و مەهدی ئیسلامیان لەرێكەوتی ١٩ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٩‌ی هەتاوی، بەڕێوە دەچێت.

ئەو پێنج چالاكە سیاسییە لەگرتووخانەی ئێوین لەشاری تاران لەسێدارە دران.

كۆڕیادی ئیعدامیانی ١٩ی بانەمەڕ، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ١٩ی بانەمەڕ لەلایەن كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد لەهۆڵی ئازادی لەشاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.