کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەحرەین، کەشتییەکی هەڵگری ماددەی تەقینەوەی رێژیمی ئێرانی راگرت

20:24 - 10 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بە وتەی لێپرسراوانی بەحرەین، کەشتییەکی رێژیمی ئێران و سووریە کە هەڵگری ماددەی تەقینەوە بووە، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
هەواڵدەریی \'\'دۆیچەوێلە\'\' لە زاری بەرپرسانی دەوڵەتی بەحرەینەوە بڵاوی کردەوە، رێکەوتی نۆی بەفرانباری ١٣٩٢ کەشتییەکی بارهەڵگری ئێران و سووریە کە ماددەی تەقینەوەی پێ بووە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی دەوڵەتی ئەو وڵاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەو کەشتییە لە ٣،٧ کیلۆمیتریی قەراخ ئاوەکانی دەریای \'\'ئارشی پلاگۆس\'\' راگیراوە، کە زیاتر لە \'\'پەنجا نارجۆکی دەستیی دروستکراوی ئێران\'\' و \'\'٢٩٥ چاشنیی بازرگانیی دروستکراوی سووریە\'\'ی تێدا دۆزراوەتەوە.
پێشتر دەوڵەتی بەحرەین چەندین جار رێژیمی ئێرانی بە \'\'دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی ئەو وڵاتە\'\' تۆمەتبار کردووە.
هەتا ئێستا چەندین گومان لێکراو بە تاوانی \'\'هاوکاری لەگەڵ رێژیمی ئێران\'\' لە بەحرەین دەسبەسەر کراون.