کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرنامەی دیكۆمێنتاری \"كوردێن كۆچبەر\" بەشێوەی CD لەشاری قەزوین بڵاو كرایەوە

15:04 - 13 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: بەرنامەی دیكۆمێنتاری كوردێن كۆچبەر كە لەكاناڵی ئاسمانی تیشك TV بڵاو دەكرێتەوە، لەلایەن رۆڵەكانی نەتەوەی كوردە كراوە بە سی‌دی و لەناو شاری قەزوین بڵاو كراوەتەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێژەیەكی زۆر لە سی‌دی بەرنامەی كوردێن كۆچبەر لەشاری قەزوین و بەتایبەت گەڕەكی عمری ئەو شارە بڵاو كراوەتەوە.

ئەو هەوڵە پەرچەكرداری هێزەكانی رێژیمی ئێرانی لێكەوتۆتەوە و دەستیان بە كۆكردنەوەی ئەو CD یانە كردووە.

كوردێن كۆچبەر بەرنامەیەكی دیكۆمێنتارییە و باس لەچۆنیەتی كۆچ و ژیانی ئەو كوردانەی كە لەكوردستانەوە بە زۆر بۆ ناوچەكانی دیكەی ئێران وەكوو گیلان، مازەندەران، قەزوین، خوراسان، كرمان، شیراز، سیستان و...هتد، و هەروەها وڵاتانی پاكستان و هیندوستان و ئەفغانستان راگوێزراون، دەكات.

7107.jpg


ئەو بەرنامەیە لە ١٤ بەشدا بە دوو زمانی كوردی و فارسی لە تیشك تی‌ڤی ئامادە كراوە.