کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی خاڵی سنووریی باشماخ لەمەریوان كێشەیان بۆ كرێكاران و كاسبكارانی كورد دروست كردووە

17:07 - 6 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەخاڵی سنووریی باشماخ بەرپرسی پاركینگی ئەو شوێنە كێشەی بۆ كرێكاران دروست كردووە و ناهێڵێ كرێكاران و كاسبكاران كاسبی بكەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەرپرسانی پێوەندیداری رێژیمی ئێران لەخاڵی سنووریی باشماخ ، پاركینگی ئەو شوێنەیان كە كاری هێنان و بردنی بار بۆ ئێران و هەرێمی كوردستان دەكات، قۆرخ كردووە.
بەوتەی یەكێك لەكرێكاران، كەسێكی سەربە رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ناوی ك بەرپرسی پاركینگەكەیە و ئیزن نادا كە كرێكاران لەوێ‌بارەكان بۆ ماشێنێكی دیكە بگوازنەوە.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: بەرپرسی ئەو شوێنە بە دڵی خۆی هێندێ‌بار ئاودیوی هەرێمی كوردستان دەكات و زۆرجاریش باری هێندێ‌كەس كە زۆربەیان میوەن بۆ ماوەی دوو هەتا سێ‌رۆژ لەو پاركینگەدا رادەگرێ‌و لەئەنجامدا ئەو میوەیە خراب دەبێت و خاوەنەكەی تووشی زەرەر و زیانێكی زۆر دەبێت.