کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە رێوڕسمی جێژنی نەورۆز، لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ

03:20 - 1 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێوڕەسمی کردنەوەی ئاگری نەورۆزی ٢٧١٤ی کوردی لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زەڕگوێز بەشداریی کرد.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٩ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێکی پایەبەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'کەریم پەرویزی\'\' ئەندامی دەفتەری سیاسی، لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشداریی کرد و لەلایەن شاندێکی کۆمەڵەوە بە سەرپەرستیی \'\'عەبدوڵڵا موهتەدی\'\' سکرتێری کۆمەڵە پێشوازیی لێکرا.

رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵە چەندین بڕگە و بابەتی وتار خوێندنەوە و بڕگەی هونەریی لەخۆ گرتبوو و لە کۆتاییشدا ئاگری نەورۆز بە شێوەیەکی هاوبەش لەلایەن کەریم پەرویزی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات و فارۆق بابامیری جێگری سکرتێری کۆمەڵەوە هەڵکرا.