کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێك لەدارستانەكانی ئاوایی\"مێرگە درێژ\" لەمەریوان ئاگرییان تێپەردرا

17:35 - 24 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەوەڕگە و دارستانەكانی ئاوایی مێرگە درێژ لەمەریوان لەلایەن ژمارەیەك كەسی هەلپەرەستەوە سووتێندران.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان، هاووڵاتیانی شاری مەریوان لەو باوەڕەدان كە ئەو ئاگر تێبەردانانەی دارستانەكان لەئەنقەست ئەنجام دەدرێ‌.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٥ی جۆزەردان بەشێكی بەرچاویش لە دارستانەكانی گوندی رەشەدێ (سووركەلە)ی سەربە ناوچەی مەریوان لە ئاگردا سووتابوون.
ماوەیەك لەمەوبەریش زیاتر لە ٨ هێكتار لە دارستانەكانی چوارباغ، پشت باغی مەلا قازی و تەرخاناوا لە دەوروبەری شاری مەریوان ئاگریان تێبەردرابوو.

دانیشتوانی ئەو ناوچانە لەو باوەڕەدان ئەو دارستان و لەوەڕگانە لەلایەن دەست و پێوەندییەكانی رێژیمی ئێران بەمەبەستی تێكدانی ژینگەی كوردستان ئەنجام دەدرێت.