![](/weney-mallperr/11283.jpg)
کوردستان میدیا: بەلەمەوانانی کوردی بەشدار لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی قێبرێس، دوو میداڵی برۆنزیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە وەرزشییەکان، ماکوان باوانی و سەعید هونەردان دووبەلەمەوانی کوردی خەڵکی شاری سنە لە کێبڕکێ بەلەمەوانیی قێبرێس، دوو میداڵی برۆنزیان بە دەست هێناوە.
ماکوان باوانی لە بەشی ٥٠٠ مێتری کانۆ سەرکەوتنی بە بەدەست هێنانی پلەی سێهەم و میداڵی برۆنز بۆ خۆی تۆمار کرد.
هەروەها پێشتریش، سەعید هونەردان بەلەمەوانی دیکەی کورد لە بەشی ٢٠٠ مێتری کانۆ میداڵی برۆنزی بە دەست هێنابوو.
کێبڕکێی بەلەمەوانیی قێبرێس بە بەشداریی ٨ تیم لە رێژەی تەمەنی لاوان و گەورەساڵان بۆ ماوەی سێ رۆژ (دووهەم، سێهەم و چوارمی خەزەڵوەر) لەو وڵاتە بەڕێوە چوو.
وەرزشوانانی کورد لەم ساڵانەی دوایی سەرەڕای هەڵاواردنەکانی رێژیمی ئێران و دابین نەکردنی ئیمکاناتی پێویست لەلایەن بەرپرسانی بەشی وەرزشیی پارێزگاکانی کوردستانی ئێران، بەردەوام لە کێبڕکێ نێودەوڵەتیەکان سەرکەوتنیان بە دەست هێناوە.