![](/weney-mallperr/4897.jpg)
كوردستان میدیا: لاوێكی كورد لەبەنداوی سرتنگ لەشاری ئەیوان لەپارێزگای ئیلام بەهۆی كەوتنە ناو بەنداوەكەوە خنكا.
لاوێكی كوردی تەمەن ٢٠ ساڵان و خەڵكی شاری ئەیوان بە هۆی كەوتنە ناو بەنداوی سرتنگ لەئەیوان و شارەزا نەبوون لەمەلەكردن خنكا.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، ئەو لاوە ئەیوانییە هاوڕێلەگەڵ دوو كەسی دیكە بەمەبەستی ماسیگرتن چووبونە ئەو بەنداوە و لەئەنجامدا بەهۆی نەبوونی تابلۆی ئاگادار كردنەوە و نەبوونی لەمپەڕ لەدەورووبەری بەنداوەكە،كەوتبووە ناو ئاو و گیانی لەدەست داوە.
شارستانی ئەیوانی غەرب لەباكووری پارێزگای ئیلام هەڵكەوتووە و لەرۆژئاواوە لەگەڵ عێراق هاوسنوورە.
ئەو شارستانە دوو بەخش و چوار دەهستانی لەخۆ گرتووە.