كوردستان میدیا: لەئەنجامی تەقینەوەیەك لەنزیك بینای وەزارەتی ناوخۆی رێژیمی سووریە ١٣ كەس كوژران و ٧٠ی دیكەش بریندار بوون.
كۆمیتەی هاودەنگی شۆڕشی سووریە رایگەیاند، ئەو تەقینەوەیە لەرێگای ماشێنێكی بۆمب رێژ كراوەوە ئەنجام دراوە.
وتەبێژی شۆرای نیزامیی شۆڕشی سووریە وتی: ئەگەری ئەوەیە هەیە ئەو تەقینەوەیە لەلایەن هێزەكانی رێژیمی بەشار ئەسەدەوە ئەنجام درابێت.
هەر لەو پێوەندییەدا رێكەوتی ٩ی بانەمەڕ ماشێنی سەرۆك وەزیری سووریە كرایە ئامانجی تەقینەوەیەك و لەئەنجامدا شۆفێر و یەكێك لەپاسەوانەكانی سەرۆك وەزیری رێژیمی سووریە كوژران.
ماوەی دوو ساڵە قەیرانەكانی سووریە بەشێوەی شەڕ و پێكدادان لەنێوان ناڕازییان و رێژیمی سووریە دەستی پێكردووە.
لەو بارەیەوە ناڕازییان هەتا ئێستا توانیویانە چەندین شوێنی گرینگی ئەو وڵاتە بەدەستەوە بگرن.