کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم، هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان بریندار کرا

19:17 - 19 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'کەماڵ یەزدانی\'\' تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان لە شوێنێک بەناوی \'\'پردی قەرەگوێز\'\' کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بوو.
بەپێی ئەم راپۆرتە، کەماڵ یەزدانی ماشینێکی جۆری \'\'پژۆ\'\'ی پێ بووە کە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەی لێ کراوە و بریندار بووە.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو هاووڵاتییە هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان دایە و هەتا ئێستا بە هۆش خۆی نەهاتووەتەوە\'\'.
بەپێی ئاماری کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە هەتا ئێستا ٦ هاووڵاتیی مەدەنی بە تەقەی هێزەکانی رێژیم کوژراون و بریندار بوون.