کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی دووهەمین خولی هەڵبژاردنەكانی بەڕێوەبەریی ناوەندی نێرگز

16:43 - 19 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ناوەندی نێرگز، بۆ پەروەردەی فیكری و هونەری منداڵان و مێرمنداڵانی كوردستانی ئێران، بە ئامادەبوونی هەموو منداڵانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، دووهەمین خولی هەڵبژاردنەكانی بەڕێوەبەریی، بەڕێوە برد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ١٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی هەڵبژاردنی منداڵانی ئازادی، ناوەندی ١ و ناوەندی ٣‌ی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی كۆمسیۆنی سیاسی ـ نیزامی و كۆمسیۆنی چاوەدێری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، دەستی پێكرد و لەماوەی ٢ رۆژدا تەواو بوو.
منداڵانی حیزبی دێمۆكرات(تەمەنی ٧هەتا ١٥ساڵ)، توانیان لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا نوێنەرانی خۆیان وەكوو بەڕێوەبەریی بۆ ناوەندی نێرگز هەڵبژێرن.
ناوەندی نێرگز تەنیا ناوەندێكی تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانی كوردستانی ئێرانە كە لەتاراوگە دامەزراوە و تاكە رێكخراوێكیشە لەنێو رێكخراوەكانی منداڵانی كوردستان لە هەر چوار پارچە كە ئەندامانی بەڕێوەبەرییەكەی لەرێگەی دەنگدانەوە لەنێو خودی منداڵاندا هەڵدەبژێردرێت.