کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی مەریوان

15:53 - 27 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: نۆیەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی مەریوان بە بەشداری ١٧٨ بەرهەم کە ٥ رۆژ درێژەی دەبێت، لە حاڵی بەڕێوەچوون دایە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی بۆ ماوەی ٥ رۆژ، شاری مەریوان و دوو شارۆچکەی کانی دینار و بەردەڕەش و سێ گوندی سەربە ئەو شارە، خانەخوێی نۆیەمین فسیڤاڵی نێونەتەویی شانۆی شاری مەریوان دەبن.

11169.jpg

دەریاچەی زرێوار، ژمارەیەک لە قۆتابخانەکانی ناو شاری مەریوان، ناو زانکۆی پەیام نوور و زانکۆی ئازاد، پادگانی عیبادەت، ناو زیندان، شارۆچکەی کانی دینار، گوندی بەردەڕەشە و گوندی یەنگیجە و ولەژێر لەو شوێنانەن کە شانۆکانی ئەم فسیڤاڵەیان تێدا بەڕێوەدەچێت.

رێوڕەسمی کردنەوەی نۆیەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بە حەرەکەتی هونەرمەندان لە گۆرەپانی ئیمام شافعی بەرەو پارکی شانۆ دەستی پێکرد و لەسەر رەنگی شین وەکوو سەمبوڵی ئەم فستیڤالە پەردە لابرا.

پارێزگاکانی تاران بە ٦٢ بەرهەم، سنە بە ٤٧ بەرهەم، خوزستان و ئەلبورز هەر کامیان بە ١٦ بەرهەم زۆرترین ئاماری بەرهەمە نێردراوەکانی ئەم فێستیڤاڵەیانە بۆ خۆیان تەرخان کرد.

بەپێی راپۆرتەکان، سەقز٢٠ ، مەریوان ١٦ و شاری سنە ٩ بەرهەمیان بۆ ئەم فێسیڤاڵە ناردووە.

رۆژی یەکەمی فێسیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە ٢٢ شانۆ لە ناو شاری مەریوان کۆتایی پێهات.

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە رێکەوتی ٢٦ تاکوو ٣٠ی رەزبەر لە ناو شاری مەریوان دەورووبەری بەڕێوە دەچێت و ئەم فستیڤاڵە رۆژی چوارشەممە لە ساڵونی زانکۆی ئازادی شاری مەریوان بە ناساندنی کەسان و گرووپە سەرکەوتووەکان بە کاری خۆی کۆتایی دێنێت.