کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر ئیعدامی لاوانی کورد لە ترۆندهایم

14:25 - 20 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: کوردانی دانیشتووی دەوروبەری ترۆندهایم کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بۆ مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی لاوانی کورد بە دەستی رێژیمی ئێران بەڕێوە برد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بە مەبەستی لە سێدارەدانی لاوانی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات بەدەستی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، رێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەر لە شاری \'\'ترۆندهایم\'\'ی وڵاتی نوروێژ بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی دەوروبەری ترۆندهایم بەشدارییان کرد و تێیدا چەندین وتار بە زمانەکانی نوروێژی، کوردی و فارسی خوێندرانەوە.