![](/weney-mallperr/7752.jpg)
کوردستان میدیا: لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە نەوسوود، ٣ سەر بارهەڵگر بە کوشت چوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١٠ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای \'\'تاقەدار\'\' لە بەخشی نەوسوود لە شوێنێک بەناوی \'\'قەڵاگا\'\' تەقەیان لە کۆڵبەرانی کورد کردووە.
هاووڵاتییەکی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: لەو هێرشەی هێزەکانی رێژیمدا بۆسەر کۆڵبەران، بە کوشتچوونی ٣ بەرهەڵگری لێ کەوتووەتەوە و ٤ بارهەڵگریش بە بارەکانیانەوە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە زەوت کراون.
کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی سنووریی نەوسوود رۆژانە بەرەوڕووی ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەبنەوە.
لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ پێش ئیستا ٣ کۆڵبەری کورد لە بازارچەی فەرمیی \'\'شۆشمێ\'\' سەربە بەخشی نەوسوود، لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کران و پاش ٨ رۆژ راگیران لە زیندانەکانی دیزڵئابادی کرماشان و پاوە، بە دانانی بارمتە ئازاد کران و بڕیارە چەند رۆژی دیکە دادگایی بکرێن.