![](/weney-mallperr/5049.jpg)
کوردستان میدیا: لەبەیاننامەی یەکیەتیی زانایاندا هاتووە: ئێمە کردەوەکانی دەسەڵاتدارانی رێژیمی ئیران لە پێوەندیی سووکایەتیی بە کەمایەتییە ئایینییەکان بە تایبەت ئایینی یاری مەحکووم دەکەین.
نوسخەیەک لەو بەیاننامەیە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە.
دەقی بەیانییەکە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
هاونیشتمانانی بەڕێز!
خوشک و برایانی موسڵمان!
هەر وەک ئاگادارن لەرۆژانی رابردوودا حکوومەتی بە ناو ئیسلامیی ئێران کە هەمیشە دژی یاسا و بنەماکانی ئیسلامی راستەقینە بووە بۆ جارێکی دیکە بێ رێزی بە ئایینی یاری یەکێک لەئایینە کۆنەکانی نەتەوەی کورد کردووە و هەر لەو پەیوەندییە دا ٢ هاونیشتمانیی یارسانی لە بەر فەرمانداریی شاری هەمەدان بە نیشانەی ناڕەزایەتی ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و بەداخەوە کەسێکیان بە نێوی نیکمەرد تاهیری خەڵکی شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشان گیانی لە دەست دا.
دەسەڵاتدارانی رێژیمی بە ناو ئیسلامیی ئێران لە حاڵێک دا بە نێوی دین و ئیسلامەوە بێ رێزی بە ئایین و کەمایەتییە مەزهەبییەکانی دیکە دەکەن کە دینی ئیسلام و پەیغەمبەری خودا دروودی خوای لەسەر بێت بەردەوام پێداگرییان لە سەر رەنگا و رەنگی مرۆڤەکان لە باری ئایین و زمان و رەنگەوە کردووە و بەردەوامیش باسیان لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە کردووە.
ئێمە وەکوو یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ئەو هەڵسووکەوتەی دەسەڵاتدارانی رێژیم لەگەڵ کەمایەتییە ئایینییەکان بەتایبەتی رێڕەوانی ئایینی یاری شەرمەزار دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمی بنەماڵەی نیکمەرد تاهیری دەزانین و هیوادارین خوای گەورە و میهرەبان لە گوناحەکانی خۆش بێت.
یه کیه تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
١٨ی جۆزهردانی ١٣٩٢ی ههتاوی