![](/weney-mallperr/5183.jpg)
كوردستان میدیا: بەرپرسانی هەشت وڵاتی پیشەیی جیهان دوای دوو رۆژ كۆبوونەوە لە ئیرلەندی شوماڵی، بەیاننامەیەكیان لەبارەی ئێران و سووریە بڵاو كردەوە.
لەبەیاننامەكەدا جەخت لەسەر بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەی ژنو٢ كراوەتەوە و وتوویانە دەوڵەتی تازە دامەزراوی سووریە دەبێ لەو كۆبوونەوەیەدا دیار بكرێ.
هەر لەو پێوەندییەدا جێگری وەزارەتی دەرەوەی رووسیە لەو كۆبوونەوەیەدا دژی هەڵویستی وڵاتانیتر بووە و لەو باوەڕەدابووە تەنیا دەبێ لەرێگای ئاشتییەوە قەیرانی سووریە چارەسەر بكرێت.
هەر لەو دانیشتنەدا بڕیار دراوە كە زیاتر لەیەك میلیارد یارمەتیی ماڵیی بە خەڵكی سووریە بدرێت.
لەپێوەندیی رێژیمی ئێرانیشدا ئەو ٨ وڵاتە جەختیان لەوە كردۆتەوە كە پێویستە ئەو رێژیمە بەشێوەیەكی روون بەرنامە ئەتۆمییەكەی بخاتە روو.
لەبەیاننامەكەدا داوا لەئێران كراوە لەپێناو چارەسەر كردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی هەنگاوی پێویست هەڵێنێتەوە.