کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

توركیە بەكارهێنانی چەكی شیمیایی لەلایەن رێژیمی سووریەوە پشت‌راست كردەوە

18:19 - 21 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: وەزیری دەرەوەی توركیە رایگەیاند، هێندێ ئاسەوار لەسەر جەستەی پەنابەرانی سووریە هەیە كە دەرخەری ئەوەن رێژیمی سووریە چەكی شیمیایی بەدژیان بەكار هێناوە.
هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردەوە، ئەحمەد داوود ئوغلوو وەزیری دەرەوەی توركیە لە وڵاتی ئوردون رایگەیاند، ئەو برینانەی كە لەسەر جەستەی پەنابەرانی سووریە هەیە، دەرخەری بەكارهێنانی چەكی شیمیایی لەلایەن رێژیمی سووریەن.
داود ئوغلوو وتیشی: ئێمە دوای پشكنینی وردی پزیشكی بۆمان دەركەوت كە ژمارەیك لەپەنابەرانی سووریە چەكی شیمیاییان بەمەبەستی سەركوت، بەدژییان بەكار هێنراوە.

پێشتریش وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاندبوو، بەپێی هێندێ‌بەڵگە رێژیمی بەشار ئەسەد چەكی شیمیایی بەدژی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە بەكارهێناوە.
چاك هیگل وەزیری بەرگریی ئەمریكا لەو باوەڕەدابوو، ئەگەری ئەوە لەئارادایە رێژیمی سووریە لەچەكی شیمیایی سارین كەڵكیان وەرگرتبێت.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیاش رایگەیاندووە،بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لەبەر دەستمان دایە رێژیمی سووریە گازی شیمیایی سارینی بەدژی ناڕازییان بەكار هێناوە.
هەرلەو پێوەندییەدا لێپرسراوانی ئەمریكا لەبارەی ئەو چەكە شیمیاییە هوشدارییان بە رێژیمی بەشار ئەسەد داوە.