کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

توركیە رێژیمی سووریەی بەئەنجامدەری تەقینەوەكانی ئەو وڵاتە تاوانبار كرد

17:26 - 22 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: جێگری سەرۆك وەزیری توركیە رایگەیاند، دەزگا هەواڵگرییەكانی سووریە ئەنجامدەری تەقینەوەكانی توركیە بوونە.

رۆژنامەی گاردین لەزاری بلونت ئارنیجـەوە بڵاوی كردەوە، تاوانباری سەرەكیی دوو تەقینەوەكەی پارێزگای ختای توركیە، رێژیمی سووریەیە.
دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ٢١ی بانەمەڕ دوو تەقینەوە لە بەردەم شارەوانی و ئیدارەی پۆستی شاری ریحانلی لەپارێزگای ختارووی دا و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٤٠ كەس كوژران و ١٤٠ كەسیش بە توندی بریندار بوون.
لەئەنجامی ئەو تەقینەوانەدا زۆربەی بیناكانی دەورووبەری شوێنی رووداوەكە خەساریان پێ‌گەیشتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا لێپرسراوانی توركیە رایانگەیاندووە، ئەگەر بە بەڵگەوە بۆمان دەربكەوێ‌كە ئەو تەقینەوانە كاری سووریە بووە، ئەوە سەرجەم رێكارەكان بۆ وڵامدانەوە بەو كردەوەیە دەگرینە بەر.