![](/weney-mallperr/4796.jpg)
كوردستان میدیا: تۆپبارانی ناوچە كوردنشینەكانی ئەشرەفیە لەسووریە سێكوژراو و ٦برینداری لێكەوتەوە.
هێزەكانی رێژیمی بەشار ئەسەد چەندین شوێنی شاری ئەشرەفیەیان تۆپباران كرد و لەئەنجامدا ٩هاووڵاتیی مەدەنی كوژران و بریندار كران.
چالاكانی مافی مرۆڤی سووریە بڵاویان كردەوە، زۆرترین شوێنێك كە تۆپباران كراوە گەڕەکی خالیدیە لەشاری ئەشرەفیە بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا رێكەوتی ٢٩ی بانەمەڕ تەرمی ١٧هاووڵاتیی بە سووتێندراوی لە شاری حومس دۆزراونەتەوە.
ئۆپۆزیسیۆنی سووریە رایانگەیاندووە، ئەو ١٧هاووڵاتییە لەناڕازیانی رێژیمی ئەسەد بوون و لەلایەن هێزە نیزامییەكانی ئەو رێژیمەوە سوتێندراون.
لەدرێژەی شەر و تێكهەڵچوونەكانی سووریە، ئەرتشی ئازاد توانی هێلیكۆپتەرێكی رێژیمی سووریە لەناو بەرێت و هەروەها لەنزیك شاری حەسەكە لەسووریە شەڕ و تێكهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە.