کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تیمی فووتباڵی تیشك توانی بەسەر تیمی رۆژهەڵاتدا سەر بكەوێ‌

15:42 - 25 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: تیمی فوتباڵی تیشك لەدرێژەی یارییەكانی خۆیدا توانی بە سەر تیمی فووتباڵی رۆژهەڵاتدا سەر بكەوێ‌.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٤‌ی جۆزەردان یارییەكی دۆستانەی فووتباڵ لەنێوان تیمی تیشك و تیمی رۆژهەڵات، لەیاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
لەو یارییەدا تیمی تیشك توانی بە لێدانی چوار گۆڵ بەسەر تیمی رۆژهەڵاتدا سەر بكەوێ‌و هەر ئەو دوو تیمە پێشتریش یارییەكی دیكەیان بەڕێوە بردبوو كە لەوێشدا تیمی تیشك بەلێدانی دوو گۆڵ سەركەوتنی بەدەست هێنابوو.
تیمی تیشك پێک هاتووە لەكۆمەڵێك لەپێشمەرگە و منداڵی بنەماڵەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و تیمی رۆژهەڵاتیش لەبنەماڵە و پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران پیك هاتووە.
هەنووكە تیمی تیشك لەحاڵی ئامادە سازی بەدەنیە بۆ خولی تیپە میللیەكانی كوردستان، كە ساڵی پێشوو یەكەمی ئەو خولەی بەدەست هێنابوو.

5140.jpg