کوردستان میدیا: تەرمی شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە بەهۆی ڕاوەستانی دڵ کۆچی دوایی کردبوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکرات بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، تەرمی شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دامەزڕینەری فێرگەی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموکرات، بە شداریی مستەفا هیجری\'\' سکرتێری گشتی و ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵێکی بەرچاو لە میوانان دوای ڕێژە و سانی نیزامی بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشان و پێشوازی لە تەرمی شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی لە گۆڕستانی شەهیدانی ئەو حیزبە بە خاک سپێردرا.
پاشان حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە نوێنەرایەتی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
حەسەن شەرەفی، سەرەتا بەخێرهاتنی هەموو حیزب و لایەنە سیاسی وکەسایەتی و میوانانی بەشداربووی ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردانی شەهید چەکۆی کرد و باسی لەوە کرد: ئێمە هەموو بە هۆی خەمی لە دەستدانی لە ناکاوی شەهید چەکۆدا لێرە کۆبووینەتەوە کە تەرمی ناوبراو بە خاکی پیرۆزی کوردستان، ئەو خاکەی کە بەو پەڕی تێکۆشان و ئەمەگناسیەوە بۆ پاراستنی بەرگری لێ دەکرد، بە خاک بسپێرین.
شەڕەفی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد: ئەگەرچی تەرمی پیرۆزی ئەو خەباتکارە صادق و ڕاستگۆیەمان بە خاک ئەسپارد بەڵام دوو پەیامی هەیە، یەکەم؛ دڕیژەدەری ڕێگای دەبین و ئەو ڕێگایەی بە ڕێبوارانی ئەسپارد. دووهەم، ئاواتی شەهید چەکۆ ئاوات و ئارەزووی ئێمە و هەموو ڕۆڵەیەکی شۆڕشگێڕی کوردە و ئێمەش پەیمان دەبەستین ڕێگای درێژە بدەین.
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کۆتاییدا سپاسی هەموو حیزب و لایەن و کەسایەتی و میوانانی بەشداربووی ئەو ڕێوڕەسمەی کرد.
دواتر، ئاکام ڕەحیمی کوڕی شەهید چەکۆ ڕەحیمی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
ئاکام ڕەحیمی، لە قسەکانیدا، سپاسی هەموو ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد کە له خەم و پرسەی شەهید چەکۆدا بەشداربوونە و گوتی، شەهیدبوون و لە دەستدانی سەروان چەکۆ، تەنیا هی بنەماڵەی ناوبراو و نیە، بەڵکوو هی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کە لە خەمی ئێمەدا بەشداربوونە.
ڕەحیمی هەروەها باسی لەوە کرد کە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەر دەم جێگای شانازیی سەروان چەکۆ بوونە.
پاش ناشتن و ئەسپەردەکردنی تەرمی ئەو شەهیدە، لە بنکەی دەفتەری سیاسی رێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ شەهید چەکۆ ڕەحیمی بەڕێوەچوو.