کوردستان میدیا: تەرمی شەهید سەید ڕەزا دروودگەر ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردبوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکرات بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
دوا نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، تەرمی شەهید سەید ڕەزا دروودگەر ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە شداریی مستەفا هیجری\'\' سکرتێری گشتی و ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵێکی بەرچاو لە میوانان دوای ڕێژە و سانی نیزامی بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشان و پێشوازی لە تەرمی شەهید سەید ڕەزا دروودگەر لە گۆڕستانی شەهیدانی ئەو حیزبە بە خاک سپێردرا.
پاشان حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە نوێنەرایەتی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
حەسەن شەرەفی، سەرەتا بەخێرهاتنی هەموو حیزب و لایەنە سیاسی و کەسایەتی و میوانانی بەشداربووی ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردانی شەهید سەید ڕەزا دروودگەری کرد و باسی لەوە کرد: ئێمە هەموو بە هۆی خەمی لە دەستدانی کاک سەید ڕەزا دروودگەر لێرە کۆبووینەتەوە کە تەرمی ناوبراو کە کەسێکی بە مانای ڕاستەقینه تێکۆشەر و سادق بوو بە خاکی کوردستان بسپێرین.
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کۆتاییدا سپاسی هەموو حیزب و لایەن و کەسایەتی و میوانانی بەشداربووی ئەو ڕێوڕەسمەی کرد.
دواتر، شنه دروودگەر کچی شەهید سەید ڕەزا دروودگەر چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
شنه دروودگەر، لە قسەکانیدا، سپاسی هەموو ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد کە له خەم و پرسەی شەهید ڕەزادا بەشدار بوونە و گوتی، شەهیدبوون و لە دەستدانی باوکمان خەمێکی قورس بوو بۆ هەموو بنەماڵەی حیزبی دێموکرات و هەروەها گوتی هەر وەک شەهید دکتور قاسملوو دەفەرمێت: کاروانی شەهیدانمان دڕێژە ڕەنگە درێژتریش بێت بەڵام ئێمە بە هەموو هێز و ئیرادەوە تا گەیشتن بە ڕزگاریی نەتەوەکەمان دەست لە خەبات هەڵناگرین.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٦ی مەی ٢٠١٦ی زایینی، کادری پلە یەکی حیزبی دێموکرات سەید ڕەزا دروودگەر، بەهۆی ڕاوەستانی دڵییەوە لە شاری بێرگێنی وڵاتی نۆڕوێژ، پاش چەند ساڵ دووری لە وڵات و بەربەرەکانێ لەگەڵ مەرگ، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و درێژەی ڕێبازە پیرۆزەکەی بە هاوڕێیانی لە حیزبی دێموکرات ئەسپارد.
شەهید ڕەزا دروودگەر لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد و دوای ١٥ ڕۆژ تەرمەکەی لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەڕێندرایەوە کوردستان و پاشان لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکرات بە خاک سپێردار.
سەید ڕەزا دروودگەر ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی ناسراو و نیشتمان پەروەر لە شاری پاوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات چاوی بە دنیا هەڵێنا. تاکوو قۆناغی فەوق دیپلۆم لە بواری حیسابداری دەرسی خوێند.
پاش سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧دا، وەکوو دێموکراتێکی بەبیروباوەڕ چالاکی نواند و تا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازە پڕسەروەرییەکەی بوو.
هاوڕێی کۆچکردوو سەیدڕەزا دروودگەر لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی و لە جەریانی کۆنگرەی هەشتەمی حیزبدا بەهۆی سداقەت و بیروباوەڕە پۆڵایینەکەی، وەک ئەندامی ڕێبەریی حیزب هەڵبژێردرا و تاکوو ساڵی ١٣٨٨ کە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی چووە دەرەوەی وڵات، لە هەموو کۆنگرەکانی حیزب دەنگی متمانەی وەک کادری ڕێبەریی حیزب وەدەستهێنا.
کاک سەید ڕەزا دروودگەر لە ماوەی تەمەنی پڕ لە شانازی لە نێو حیزبدا، چەندین بەرپرسایەتی گرینگی لە ئەستۆ گرت کە گرینگترینیان بریتین لە: جێگری کۆمیسیۆنی سیاسی – نیزامی، بەرپرسی تەشکیلاتی نهێنی، بەرپرسی کۆمیتەی هەورامان، بەرپرسی مەڵبەندی سپیسەنگ، بەرپرسی حیسابداری و ماڵی و هەروەها جێگری بەرپرسی کۆمیسیۆنی ماڵیی حیزب، جێگری کۆمیتەی ئەمنییەت.