کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەشکیلاتی بۆکان بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەو چەند پێشمەرگە لە شەڕی شنۆدا پەیامی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

00:18 - 30 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە ئاڵەشینی بۆکان، سەبارەت بە شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شەڕی شنۆ، پەیامی هاوخەمییان نارد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تەشکیلاتی نهێنیی ناوچەی ئاڵەشینـی بۆکان بۆ ئەندامانی ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگه و ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی هاوخەمی نارد و لە پەیامەکەدا هاتووە: ئێمه پرسه و سەرەخۆشی خۆمان به هەمووتان ڕادەگەێنین و به درێژەدانی ڕێگای ئەو شەهیدانەی شەڕی بەرگری له ماف و ئازادیی خەڵکی کوردستان پێتان ڕادەگەێنین تا دواین دڵۆپی خوێنی خۆمان وەکوو شەهیدانی ڕابردوو و ئێستا درێژەدەری ڕیگایان دەبین.