کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەشکیلاتی نهێنیی بۆکان هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدان کاوە جەوانمەرد و سەرکەوت سەمەدی دەربڕی

16:44 - 20 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنی لە شاری بۆکان سەبارەت بە شەهیدبوونی، شەهیدان کاوە جەوانمەرد و سەرکەوت سەمەدی پەیامی هاوخەمییان نارد و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

وێڕای به داخبوونمان بو شەهیدبونی ئەو دوو شەهیده سەربەرزه کاک کاوه جەوانمەرد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کاک سەرکەوت سەمەدی کادری حیزبی دێموکرات،
هاوخەمیی خۆمان به ناوی تەشکیلاتی بۆکان بۆ بنەماڵەی سەبەرزیان وحیزبی دێموکرات و خۆمان ڕادەگەیەنین و پەیمان لەگەڵ شەهیدان نوێ دەکەینەوه.

هەروەها داوا لە حیزبی دێموکرات دەکەین کە پێشمەرگەکان لە چوارچێوەی هێزدا بنێرێتەوە تا بتوانن باشتر کار و چالاکییەکان لە نێوخۆی وڵات بەڕێوە ببەن و باشتر بەرەنگاری پەلامار و هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران ببنەوە.