کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەشکیلاتی نۆدشە بە بۆنەی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شەڕی شنۆدا پەیامی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

00:22 - 31 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە شاری نۆدشە سەر بە شاری پاوە، سەبارەت بە شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شەڕی شنۆدا، پەیامی هاوخەمییان نارد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تەشکیلاتی نهێنیی شاری نۆدشە بۆ ئەندامانی ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگه و ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی هاوخەمی ناردوە و لە پەیامەکەدا هاتووە: ئێمە وەک تەشکیلاتی نهێنیی شاری نۆدشه، بە بیستنی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شنۆ، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی کوردستان و حیزبە خۆشەویستەکمان دەکەین و بەڵێن نۆێ دەکەینەوە هەتا ئاخر دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگای شەهیدان دەبین و ڵە جاران لەم ڕێبازەدا سوورتر و سوورتر دەبین.

دریژەدان به ڕێگای بەرزی شەهیدان گەورەترین شانازییه بۆ ئێمه
ﻧﻪﻣﺮﯼ ﻭ ﺳﻪﺭﺑﻪﺭﺯﯼ ﺑۆ ﺳﻪﺭﺟﻪﻡ ﺷﻪﻫﯿﺪﺍﻧﯽ ڕێگای ڕێبازی ﺋﺎﺷﺘﯽ ﻭ ﺋﺎﺯﺍﺩﯼ ﻭ ﺳﻪﺭﺑﻪﺧۆﯾﯽ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ

سڵاﻭ له ڕﻭﺣﯽ ﭘﺎﮐﯽ هەموو شەهیدانی حیزبی خۆشەویست و ئازیزمان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاو له ڕوحی پاکی هەموو شەیدانی ڕێگای بەرزی خەبات و ئازادیی کوردستان

سڵاو له شەهیدانی نەمر و هەمیشه زیندوو، پێشەوا قازی محەممەد، پەپوولەی ئاشتی و ئازادی دکتور قاسملو، دکتور شەرەفکەندی

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی دژی گەلی و دژی ئازادیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەکرێگیراوانی

به کوێری چاوی جمهوریی نائیسلامی

ئێمه جانفیدای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانین*