کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەیەك شاری میاندواو لەئوستانی ورمێی‌هەژاند+وێنە

22:36 - 23 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەشاری میاندواو بە هۆی تەقینەوەیەك ماڵێك بەتەواوەتی لەناو چوو و خەساریش بەچەندین دووكان گەیشت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەوی چوارشەممە رێكەوتی ٢٢‌ی جۆزەردان تەقینەوەیەكی بەهێز شاری میاندواوی هەژاند و بەو هۆیەوە خانوویەك بەتەواوەتی لەناو چوو و ژمارەیەك دووكانیش لەشەقامی ١٧ی شەهریوەر خەسارییان بەركەوت.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك هاووڵاتیش بەهۆی شكانی شووشە و پەنجەرەكان بریندار بوونە.
سەرچاوە ناوخۆییەكانی ئێران هۆكاری ئەو رووداوەیان گەڕاندۆتەوە بۆ، تەقینەوەی كۆنتۆری گازی ئەو بینایە و راشیانگەیاندووە، خاوەن ماڵەكە بۆ خۆی كۆنتۆرەكەی دەستكاری كردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك لەهاووڵاتیانی شاری میاندواو لەو باوەڕەدا بوونە، ئەو بینایە بەهۆی دانای بۆمبەوە تەقیوەتەوە و بیناكەش ماوەیەك بوو كە چۆل كرابوو.

هەنووکە هێزە نیزامییەکان دۆخی شاری میاندواویان بە تەواوەتی ئەمنیەتیی کردووە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیاری ورد و دەقیق لەمەڕ هۆكاری تەقینەوەی بیناكە لەبەر دەستدا نیە.

5126.jpg