کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەیەك لەشاری قوروە ژن و مێردێكی كردە قوربانی

16:45 - 10 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: بەهۆی تەقینەوەی گاز لەماڵێك لەشاری قوروە هاووڵاتییەك گیانی لەدەست دا و یەكێكی دیكەش بەتوندی بریندار بوو.

ژن و مێردێك كە ماوەی یەك مانگ بوو ژیانیان پێك هێنابوو تووشی رووداوی تەقینەوەی گاز بوون و لەئەنجامدا ژنەكە گیانی لەدەست دا و پێاوەكەش بەتوندی بریندار بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردەوە، هاوسەری ئەو ژنەی كە گیانی لەدەست داوە هەنووكە لەنەخۆشخانەی شاری ئیسفەهانەوە و بەشێكی زۆر لەجەستەی سووتاوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، ئەو رووداوە لەكاتی شەودا بووە و بە هۆی بەربوونی نەشت گاز لە شیلەنگەوە تەقینەوەکە رووی داوە.