کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقەی هێزەکانی رێژیم لە نەوسوود بەکوشت‌چوونی چەندین سەر بارهەڵگری لێ کەوتەوە

15:19 - 5 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: ئازار و ئەزیەتی کۆڵبەرانی کورد هەروا بەردەوامە و هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران چەندین سەر بارهەڵگری کۆڵبەرانیان لە نەوسوود کوشتووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شەوی ٣ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزەکانی رێژیم لە ناوچەی نەوسوود لە کاتێدا هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد کە سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاندبوو.
هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران لە دەوروبەری \'\'گریانە\'\' سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.
لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم بۆسەر کۆڵبەران، چەند سەر بارهەڵگر بە کوشت چوون.