کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەیموور مستەفایی: داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین بە مانگرتنێکی گشتی وڵامی بانگەوازی حیزبی دێموکرات بدەنەوە

21:24 - 21 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: پرێس کۆنفڕانسێک لە سەر خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات و بانگەوازی مانگرتنی گشتیی کوردستان لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، پرێس کۆنفڕاسێک بە بەشداری تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات و بانگەوازی مانگرتنی گشتیی کوردستان لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا لە شاری هەولێر لە پێتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.

لەو پرێس کۆنفڕانسەدا، مستەفایی داوای لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد کە بەپیر بانگەوازی مانگرتنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بێن و خەڵک لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا دوکان و بازاڕ داخەن و نفڕەت و بێزاریی خۆیان لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران دەرببڕن.

مستەفایی لەو پرێس کۆنفڕانسەدا، ڕایگەیاند کە ئەگەر خەڵک یەکدەست و یەکگرتوو دەست بداتە مانگرتنی گشتی ئەوە ڕێژیمی ئێران ناتوانێت گوشار بۆ خەڵک بێنێت.

مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو پرێس کۆنفڕانسەدا، هەروەها ڕایگەیاند خەڵک لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا یەکگرتوو و یەکدەست دەتوانن وەڵامی بانگەوازی حیزبی دێموکرات بدەنەوە.

تەیموور مستەفایی هەروەها باسی لەوە کرد کە ترس و تۆقاندن و سووکایەتی‌کردن بە خەڵک لە لایەن ڕێژیمەوە، هیچ کاریگەرییەکی لە سەر خەبات و خۆڕاگریی ئێمە نابێت و ئێمەش دڕێژە بەو حەرەکەتە و خەباتە نوێیەی حیزبی دێموکرات دەدەین.

ناوبراو باسی لەوە کرد کە ئەزموونی ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی کە ڕێژیمی ئێران شوانە سەیدقادری شەهید کرد و خەڵکی کوردستان ڕاپەرینی کرد و هەروەها مانگرتنی گشتی شار و گوند لە یادی ٢٠ ساڵەی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو خەڵک سەلماندی کە دەتوانن یەکگرتوو دژی هەموو ستەمکاری و داگیرکەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بوەستنەوە.

مستەفایی هەروەها داوی لە هەموو ئۆپۆزیسۆنەکانی کورد کرد کە بەشداری لەو خەباتەدا بکەن.

تەیموور
تەیموور مستەفایی: داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین بە مانگرتنێکی گشتی وڵامی بانگەوازی حیزبی دێموکرات بدەنەوە