![](/weney-mallperr/7846.jpg)
کوردستان میدیا: جاددەی کۆن و پرتووکاو و ئاسفاڵتی خراپی جاددەکانی کوردستان ساڵانە دەبێتە هۆی روودانی بەسەدان رووداوی هاتوچۆ لە رێگە پەیوەندییەکانی پارێزگاکانی کوردستان.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، ئاماری رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای ئورمیە لە ماوەی ٨ مانگی ئەمساڵدا، بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو لە سەدا ٤٠ زیادی کردووە.
بەپێی ئامارەکانی لە بەر دەستدا، لە ماوەی ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بە شێوەی نێونجی مانگانە ١٧٥ رووداوی هاتوچۆ رووی داوە کە زیانێکی گیانی و ماڵیی بەرچاویان بەدواوە بووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە لە ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوودا، مانگانە ١٢٥ رووداوی هاتوچۆ لە جاددەکانی ئورمیە رووی دابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری پزشکی یاسایی پارێزگای ئورمیە، لە ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٣٣٩ کەس لە جاددەکانی پارێزگای ئورمیە بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی راپۆرتە بڵاو کراوەکان، خراپبوونی جاددەکانی کوردستان لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا رووی لە زیادبوون کردووە و بەرپرسانی ناوەندە پەیوەندیدارەکانی رێژیم سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی جاددەکان هیچ هەوڵێکیان نەگرتووەتە بەر و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە ئاماری رووداەکانی هاتوچۆ لەو پارێزگایانەدا رۆژلەدوای رۆژ روو لە زیادبوون بکات.