![](/weney-mallperr/15512.jpg)
کوردستان میدیا: جاش و مۆرەکانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، پیلانی نگریس و دزێو بۆ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان دەنێنەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، جاش و مۆرەکانی سەر بە سپای پاسداران و ناوەند و بنکەکانی سەر بەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە، لە گوندی تەنگیسەر خۆیان وەک گەریلای پژاک لە قەڵەم داوە و داوایان لە خەڵک کردووە کە شوێنی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات ئاشکرا و هاوکاریان بکەن.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە جاشەکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندی تەنگیسەر چوونەتە ناو خەڵک و داوایان لە خەڵک کردووە کە شوێنی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات ئاشکرا بکەن چوونکە گوایە دەیانەوێ هاوکاریی پێشمەرگە بکەن.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دوای حزووری بەربڵاوی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەلات، لە هەموو شێوەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی هێزەکانی پێشمەرگە کەڵک وەردەگرێت و ئاژاوە و دووبەرەکی لە نێوان خەڵکی کوردستاندا دروست دەکات.
هەروەها سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی هێزەکانی پێشمەرگە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە چڕی تۆپباران دەکات.