کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشەکانی ڕێژیم هەوڵی خەوشدارکردنی سیمای پێشمەرگەکان دەدەن

16:51 - 8 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی خەوشدار کردنی سیمای پێشمەرگە، تۆمەت و بوختان بۆ پێشمەرگەکان هەڵدەبەستن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، جاشە خۆفرۆشەکانی مەهاباد بۆ شکاندنی شکۆی پێشمەرگەی ئازادیخواز، بە ناوی پێشمەرگەی دێموکراتەوە دەسووڕێنەوە و داواکاریی سەیر و سەمەرە و بەدوور لە ڕەوشتی پێشمەرگە، لە خەڵک دەکەن.
جاشەکان لە گوندی گۆمڵیان دوایان لە خەڵک کردووە هەر بنەماڵەیەک دەبێت یەک میلیۆن تمەن وەک یارمەتی بدات بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

هەروەها جاشەکانی مەهاباد، لە دوای حەوانەوە لە ماڵەکانی گووندی گۆمڵیان و ڕۆیتن بەرەو هەوارگەکانی گووندی بێنگوین ڕۆیشتوون و داوایان لە هەوراچییەکان کردووە کە کچەکانیان بخەنە خزمەتی هێزی پێشمەرگەوە.

هەروەها لە پیلانێکی دیکەی جاشەکان بۆ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، فشاریان بۆ هەوارنشینانی ئەو ناوچەیە هێناوە کە شوێنی پێشمەرگەکان ئاشکرا بکەن و ڕاپۆرت لە پێشمەرگەکان بدەن.

ئەو هەڵسوکەوت و کردەوانەی ڕێژیمی ئێران تەنیا بوختان و تۆمەت هەڵبەستن بۆ پێشمەرگە و بە مەبەستی خەوشدارکردنی سیما و هەیبەتی پێشمەرگەیە و دوورە لە هەر ڕاستییەک.