کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات: مانشێتی کەیهان لەگەڵ قسەکانی من ناکۆکە

18:38 - 11 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کوردستان میدیادا ڕایگەیەند؛ ئەو مانشێتەی کە کەیهانی لەندەن، ماڵپەڕی ئینتێرنێتیی بڵاوکراوە لە لەندەن، بۆ دیمانەکەی ئەو هەڵیبژاردووە، ڕاست نیە و لەگەڵ قسەکانی ئەو ناکۆکە.

بەڕێز شەرەفی ڕایگەیەندووە کە لەو وتووێژە لەگەڵ بیژەن فەرهوودی‏دا کە بۆ کەیهانی لەندەن کردوویەتی، لە چوارچێوەی سیاسەتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و شی کردنەوە و شرۆڤەی وتەکانی سکرتێری گشتیی حیزب لە نەورۆزی ئەمساڵدا قسەی کردووە و کۆی دیمانەکە لە ڕاستای پشتڕاستکردنەوە و شی کردنەوەی ئەو وتانە و سیاسەتە نوێیەکانی حیزبدا بووە، بەڵام کەیهانی لەندەن بە هەڵبژاردنی تیترێکی هەواڵیی جێی پەسەندی خۆی، ناکۆکیی لە نێوان تیتر و ناوەرۆکی وتووێژەکەدا درووست کردووە و هەڵینجانی نادروست بەدەست خوێنەرەوە دەدات.

خوێنەرانی بەڕێز دەتوانن بۆ بینینی ئەم وتووێژە سەردانی ئەم لینکە بکەن: