کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری فەرماندەی سپای شاری شنۆ بەدەست هێزەکانی پێشمەرگە کوژرا

17:31 - 27 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: حاجی سەمەد بۆستانی جێگری فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شاری شنۆ، لە شەڕی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی داگیرکەری کوردستاندا کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی داگیرکەری کوردستان، حاجی سەمەد بۆستانی جێگری فەرماندەی سپای پاسدارنی ڕێژیم لە شاری شنۆ کوژراوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم هێزی زۆری ڕەوانەی ئەو شارە کردووە و دەنگی تەقە دەبیسرێت و ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان لە گوندی حەسەن‌نووران و قەرەسەقەل هێزەكانی ڕێژێم جێگیر كراون و دەورەی گوندەکانیان داوە و هاتوچۆی خەڵكیان خستۆتە ژێر چاوەدێرییەوە.

هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیایان ڕاگەیاند کە؛ ١١ پاسداری ڕێژیم و ٣ جاش لە ئەنجامی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا کوژراو و بریندار بوونە و جاش و بەکرێگیراونی ڕێژیمی ئێران لەو ناوچەیەش لە حاڵەتی ئامادە باشی‌دان و دەنگی تەقە دەبیسرێت.

لەو شەڕەدا یەکێک لە پاسداراە کوژراوەکان پلەی سەرهەنگی هەبووە و سێ جاشیش بە ناوەکانی یوسف ئەحمەدی، مستەفا خالیدی و ئەسکەندەر مامەڵ خەڵکی گوندی باڵاگیر کوژراون.