کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەریمەی شۆفیرەکانی سنووری باشماخ لەئەگەری پڕ نەکردنی تانکری ماشێنەکانیان لە گازۆئیل

20:15 - 28 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: بەڕێوەبەری ئیدارەی غورفەکانی بازارچەی گومرۆکی باشماخ بە شۆفیر ماشێنە قورسەکانی راگەیاندووە کە دەبێ تانکەری گازۆئیلی ماشێنەکانیان پڕ بکەن و لە ئەگەری پێڕەو نەکردنی ئەو بڕیارە جەریمە دەکرێن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەهۆی ئەو قەیرانەی کە ئێستا لە ئێراندا هەیە و هاتنەخوارەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهانی و زەرەرمەندبوونی رێژیمی ئێران کاربەدەستانی ئەو رێژیمە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانە بە هەموو شێوەیەک لە رێگای پڕکردنەوەی ئەو زیانانە دانە.

لەو پەیوەندییەدا بەڕێوەبەری ئیدارەی غورفەکانی بازارچەی گومڕۆکی باشماخ لە سنووری باشماخ سنووری نێوان شاری مەریوان ــ پێنجوێن بە هەموو شۆفیری تانکێرە نەوت کێشەکانیان راگەیانددوە دەبێ تانکەرەکانیان بە نرخی هەر لیتر گازۆئیل، ١٨٠٠ تمەن پڕ بکەنەوە و ئەگەر لەم کارە خۆ ببوێرن جەریمە دەکرێن.

ئەو کارەی رێژیمی ئێران ناڕەزایەتیی شۆفیری ماشێنە قورسەکانی لێکەوتووەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا وەڵاتی تورکیە بە هۆی نرخی سووتەمەنی ماشێنە قورسەکان سنووری بازرگانی لەسەر رێژیمی ئێران داخستووە و ئیزنی هاتوچۆی ماشێنەکانی ئێران نادات.

بە هۆی ئەو کێشەی نێوان رێژیمی ئێران و دەوڵەتی تورکیە ماشێنەکان بە درێژایی ١٨ کیلۆمیتر لە سەفداماونەتەوە و دەوڵەتی تورکیە هۆکاری ئەو کێشەی بۆ رێژیمی ئێران گەڕاندۆتەوە.

بە هۆی ئەو کێشەیە و نالەباربوونی کەش‌وهەوا لە سنووری بازرگان شۆفیرێک گیانی لە دەست داوە.