کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوکمی ئیعدامی مەنسوور ئاروەند بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە

14:01 - 30 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: حوکمی ئیعدامی \'\'مەنسوور ئاروەند\'\' زیندانی سیاسیی کورد بە پلەیەک داشکاندن، بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.

کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، حوکمی مەنسوور ئاروەند بەندکراوی سیاسی کە پێشتر سزای ئیعدامی بۆ بڕابووەوە، دوو حەفتە پێش ئێستا لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە هەڵوەشایەوە.
مەنسوور ئاروەند پاش یەک پلە داشکاندن حوکمەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

مەنسوور ئاروەند هاوینی ساڵی ١٣٩٠ لە ماڵی خۆی دەسبەسەر و لە خەرمانانی هەمان ساڵدا لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی \'\'موحاربە (شەڕ لەگەڵ خوا)\'\' لە رێگای \'\'هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزیسیۆنی رێژیمی ئێران\'\' بە ئیعدام مەحکوم کرا بوو.