کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی شیوعیی کوردستان لە سەر ڕەوشی سیاسی ناوچە و پرسی کورد پێکەوە کۆبوونەوە.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی پایەبەرزی حیزبی شیوعیی کوردستان بە سەرپەرەستیی کاوە مەحموود، سکرتێری گشتی حیزبی شیوعیی کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات و ئەندامانی دەفتەری سیاسییەوە پێشوازیان لێکرا.
لەم سەردانەدا، باسێکی سیاسی لە سەر ڕەوشی سیاسی ناوچە و پرسی کورد و ئەگەری ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان و شوێندانەریان لە سەر بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی سیاسی ناوچە و هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان لە نێوان هەر دوو حیزب تاوتوێ کرا و بەگەش بینیەوە ئاکامی ئەو گۆڕانکاییانە هەڵسەنگێندرا.
لەو دیدارەدا، لە سەر ئەو ڕاستیەیش جەخت کرایەوە دەستەبەربوونی ئەو ئامانجە سیاسی و مەدەنی و نەتەوەییە، تەنیا بە یەکیەتی و یەک هەڵوێستی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان وەدی دێت.
لە کۆتایی ئەم دیدارەدا دوو لایەن لەسەر بەردەوام بوونی پێوەندی هەر دوو حیزب کە ڕابردوویەکی دۆستانەی لەمێژەنەیان پێکەوە هەیه، پێداگری کرایەوە.