کوردستان میدیا: حەراسەت و حیفازەتی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە زانکۆی ئازادی پیرانشار بە خوێندکارانی کوردی ئەو زانکۆیەی راگەیاندووە کە نابێ جلوبەرگی کوردی بپۆشن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پاش ئەوەی کە کەسێک بەناوی \'\'حاتەم مەعرووف\'\' ئەندامی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئیران بووەتە بەرپرسی زانکۆی ئازادی شاری پیرانشار، هەڕەشەی لە خوێندکارە کوردەکانی ئەو زانکۆیە کردووە کە ئەگەر جلوبەرگی کوردی لەبەر بکەن ئەوا لەگەڵ حەراسەت و حیفازەتیی ئیتلاعات و هەروەها هیزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەرەوڕوو دەبن.
ئەسڵی نۆزدەی یاسای بنەڕەتیی رێژیمی ئێران دەڵێت: \'\'خەڵکی ئێران لە هەر خێڵ و تایفەیەک بن مافی یەکسانیان هەیە و رەنگ، رەگەز، زمان و ... نابێتە هۆی ئیمتیاز بۆسەر کەسانی دیکە.
بەرپرسانی رێژیمی ئێران یەکەم کەسانێکن کە مافی هاووڵاتییان پێشێل دەکەن و لە هیچ ناوەندێکی پێوەندیداردا وەڵامدەری ئەو پێشێلکارییانە نابن.