کوردستان میدیا: جێگری سکرتێری گشتیی حیزب، حەسەن شەرەفی لە سیمینارێکدا کە بۆ خوێندکارانی بەشی یاسا و زانستە سیاسییەکان بەڕێوە چوو، مێژوو و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی بۆ شی کردنەوە.
ڕۆژی شەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەپێی ڕێسای ساڵانەی زانستگای سلێمانی، بەشی یاسا و زانستە سیاسییەکان، خوێندکارانی قۆناغی سێهەمی ئەو بەشە کە زیاتر لە ٥٠ خوێندکار دەبوون، بۆ ئاشنابوون لەگەڵ حیزبە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، ئەمساڵ سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشوازییان لێ کرا و سیمینارێکی سەبارەت بە مێژوو و هەڵوێست و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکرات بۆیان بەڕێوە برد.
بەڕێز شەرەفی بە وردی لە پێکهاتنی کۆمەڵەی ژێ - کاف و پاشان دروستبوونی حیزبی دێموکرات و دواتر کۆماری کوردستان دوا و ڕەوتی خەباتی حیزبی تا ئێستا بۆ خوێندکارانی ئاشنا بە مێژووی حیزبی دێموکرات شی کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی سیمینارەکەدا خوێندکاران پرسیار و ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان ئاراستەی بەڕێز حەسەن شەرەفی کرد و ئەویش بە وردی وەڵامی دانەوە.
سیمینارەکە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاکوو ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ درێژەی کێشا.